دوو كەس بە رووداوێكی هاتوچۆ برینداربوون

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، رووداوێكی هاتوچۆ لە ئاكرێ روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی دهۆك دەڵێت، رووداوەكە لە نزیك گوندی تلبوك لە ناحیەی گردەسێنی سەر بە قەزای ئاكرێ روویداوە.

راشیگەیاندووە، لەو رووداوەی هاتوچۆدا كە لە جۆری پێكدادان بووە و لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە، دوو كەس برینداربوون.

 

بابەتی پێشتر

پاڵەوانێکی ئەمریکا بە مردوویی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

چەند كەسێك ئاوی تاڤگەی باداوانیان پاككردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share