پاڵەوانێکی ئەمریکا بە مردوویی دۆزرایەوە

چوارشەممەی ڕابردوو تەرمی ڕاکەری بەناوبانگی ئەمریکا و جیهان، تۆری بۆیی لەلایەن پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی لە سەرچاوەکانی ئەمریکاوە ئاشکرایکردووە، کە چوارشەممەی ڕابردوو پۆلیسی ئەمریکا تەرمی تۆری بۆیی ڕاکەری ئۆڵێمپی ئەمریکایان دۆزیوەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی ئاشکرابکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بۆیی دوو گیان بووە و لە مانگی حەوتی دووگیانییەکەیدا بووە کاتێک گیانی لەدەستداوە، ئەوەش خەم و پەژارەی خێزانەکەی قوڵتر کردووەتەوە.

بۆیی لە ئۆڵیمپیادی ڕیۆ دی جانێرۆی 2016 توانی پلەی دووەم لە ڕاکردنی ماوە کورتی (100 مەتر) بەدەستبهێنێت، هەروەها میدالیای ئاڵتوونیی ڕاکردنی (100 – 4) و میدالیای ئاڵتوونی جامی جیهانیی 2017ی لە لەندەن بۆ ئەمریکا دەستەبەرکردووە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ماوەیەک بەر لە مردنی، ڕاکەرە ناودارەکە لە ڕووی دەروونییەوە کێشەی هەبووە، ڕەنگە هەر بەو هۆکارە گیانی سپاردبێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی نوێی بۆ پێوەری زیرەك دەركرد

بابەتی دواتر

دوو كەس بە رووداوێكی هاتوچۆ برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share