حاجیان داوادەکەن دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندی لێوەربگرن

بەشێک لە حاجیان داوا لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان دەکەن نرخی دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندی لێوەربگرن وەک پێشتر بەڵێنیان پێدابوون.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەشێک لە حاجیانی گەرمیان داوایان لە وەزارەتی ئەوقاف کرد کە نرخی دۆلاریان بە هەمان نرخی بانکی ناوەندی لێوەربگیرێت، باس لەوەدەکەن کە پێشتر هەمان داوایان لە وەزارەتی ئەوقاف کردووە و رەزامەندییان داوە.

بەشێک لەوانەی ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ هاتووەتەوە دەڵێن، ئێستا ئاگادارکراوینەتەوە کە دەبێت لە بازاڕی رەش پارەکانمان بکەین بە دۆلار ئەوەش زیان بە حاجیان دەگەیەنێت.

ئەو هاوڵاتییانە ئاماژەیان بۆ ئەوەکردووە، هەر حاجیەک دەبێت بڕی چوار هەزار و 500 دۆلار بدات بە بەڕێوەبەرایەتییەکان کە ئەگەر ئەو پارەیە لەبازاڕدا و بە نرخی بازرگانی بگۆڕنەوە هەر حاجییەک 650 هەزار دینار زیانی بەردەکەوێت و داوادەکەن کێشەکەیان بۆ چارەسەربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی: هاوسەرگیریی دووەم پاساوی جیابوونەوەی ژنی یەکەم نییە و بڕیارەکە هەرێمیش دەگرێتەوە

دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر تانەیەک لە یاسای هاوسەرگیریی دووەم لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا و بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی،…
Total
0
Share