باڵێکی بزوتنەوەی ئیسلامی جیابوونەوەی راگەیاند

باڵێکی بزوتنەوەی ئیسلامی لە کۆنگرەی ئەمڕۆی ئەو حزبە جیابوونەوەی راگەیاند و ئەندامێکی ئەو باڵەش رایدەگەیەنێت، “دەگەڕێینەوە سەر بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی کە لە پێشتردا هەبووە”.

باڵی کامیلی حاجی عەلی جیابوونەوەی خۆی لە بزوتنەوەی ئیسلامی راگەیاند و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا محەمەد بازیانی، ئەندامی ئەو باڵە ناڕازییە ئاماژەی بەوەکرد، “پێشتر بزوتنەوەی ئیسلامی ناوی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی بووە و ئێمە دەگەڕێینەوە سەر ئەو رەگ و ریشەیە”.

ئەو ئەندامەی باڵەکەی کامیلی حاجی عەلی ئەوەشی خستەڕوو، “بڕیاربوو کۆنگرەیەکی هاوبەش بکەین، بەڵام پێشێلکاری یاسایی هەبوو لەگەڵ گۆڕینی ناوی ئەندامانی کۆنگرە”.

لە بەرامبەردا، عیرفان عەبدولعەزیز، باڵێکی تری بزوتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەو بارودۆخەی ناو بزوتنەوەکەیان دەڵێت، “دەرگامان کراوەیە و کەس بەزۆر ناتوانی کەسی تر بێنێتە ناو کۆنگرە، بەدڵنیاییەوە ئەمڕۆ کۆنگرە تەواو دەبێت”.

بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی لە ساڵی 1978 لەلایەن چەند مامۆستا و زانایەکی ئاینییەوە بەنهێنی راگەیەندرا، دواتر لە ساڵی 1985 وەک رێکخراوێکی سیاسی ناسێندرا و لە ساڵی 1987 ناوەکەی گۆڕدرا بە بزوتنەوەی ئیسلامی.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی بابل: سووتانی خێزانە شەش کەسییەکە تاوانکاری بووە

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و ئەگەری بارانبارین هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share