ڤیدیۆ.. بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژیكرد

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژیكرد و، ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتییانی سنوورەكە روویان لێكردووە و وێنەی یادگاری لەگەڵدا دەگرن.

توانای گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان دوو ملیار و 600 ملیۆن مەتر سێجایە.

بەنداوەكە لە 23ی تشرینی دووەمی 1961 بە رەسمی کراوەتەوە، لەسەر بیرۆکەی دەستەی بوونیادنانەوە لە سەردەمی مەلیکدا دروستکراوە.

لە ساڵی 1946دا دەست بە کارکردن کراوە و چەندین لێکۆڵینەوە کراوە تا گونجاوترین شوێن دیاری بکرێت، دواتر لە ساڵی 1953دا کۆتایی بە لێکۆڵینەوە ھاتووە و لە 1954 دا دەستکراوە بە دیزاینکردن و لە 1955دا گرێبەستکراوە بۆ جێبەجێکردنی، کۆمپانیای دیزاینەر و راوێژکاری جێبەجێکردن (کۆمپانیای ھارزای ئەمریکی) بووە، جگەلە کۆمپانیا ئەمەریکییەکان چەندین کۆمپانیایەکی فەڕەنسی و ڕۆمانی بەشداربوون لە جێبەجێکردنی بەشە جیاوازەکانی بەنداوەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵەوە: هێلکە و گەنمیشمان هەیە بۆ فرۆشتن

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لەبارەی ڕاگەیاندنی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵەوە ڕوونکردنەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دەدات و ڕایگەیاند، بەرهەمی ئامادەییەکانی…
Total
0
Share