بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵ لەپێناو کوردستان و دۆزە ڕەواکانیدا بێ پاراستنی زمانی ‏دایک، بێئەنجام دەبێت

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین و ئەرکی هەموومانە پەرەی پێبدەین و سنوورەکانی بەکارهێنانی فراوانبکەین.

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له ‌په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ به ‌بۆنەى ڕۆژى جیهانیی زمانى دایكه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، “زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین، لەناوچوونی زمانەکەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەکەمان، نەتەوەیەک کە بەدرێژایی مێژوو خەباتیکردووە و قوربانیی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.”

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:-

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، پیرۆزباییەکی گەرم لە خەڵکی خۆشەویستیی کوردستان و سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان دەکەم.

زمانی ئێمە، شوناسی ئێمەیە و دەبێت بیپارێزین. لەناوچوونی زمانەکەمان واتە لەناوچوونی نەتەوەکەمان، نەتەوەیەک کە بەدرێژایی مێژوو خەباتی کردووە و قوربانیی داوە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆییدا.

ئەرکی هەموومانە پارێزگاری لە زمانی شیرینی کوردی بکەین. پەرەی پێبدەین و سنوورەکانی بەکارهێنانی فراوان بکەین.

بوونی ئێمە وەک مرۆڤێکی خاوەن شوناس و نەتەوە، پەیوەستە بە پاراستنی زمانەکەمان و هەموو هەوڵێکیش لەپێناو کوردستان و دۆزە رٍەواکانیدا، بەبێ پاراستنی زمانی دایکمان بێئەنجام دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی

21ی 2ی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵان لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەداتە خوێندنگە ئەهلییەکان

نەخۆشخانەی منداڵان چەند ڕێنماییەکی ڕەوانەی تەندروستیی سلێمانی کردووە کە بتوانرێت لەسەر ئەو ڕێنماییانە خویندنگە ئەهلییەکان بەڕێوەببرێت، چونکە وەک…
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: بۆ دۆزینەوەی تەرمی گەنجەکە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان دەگیرێتەوە

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی چوارشەممەی ڕابردوو لەکاتی ڕاوەماسی لە ڕووباری…
Total
0
Share