ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە بۆ کەمکردنەوەى کێشەى بودجە و بۆ ئەوەى بتوانێت مێسی بگەڕێنێتەوە، لیستی یاریزانە فرۆشراوەکانی دیارییکرد
بەرشلۆنە بڕیاریداوە دەستبەرداری شەش یاریزانی یانەکەى ببێت.
ئەو شەش یاریزانەى کە بەرشلۆنە دەیەوێت بیانفرۆشێت ئەمانەن:
کیسێ
فیران تۆرێس
ئیریک گارسیا
ئەلۆنسۆ
رافینا
ئانسو فاتی
کێشەى بەرشلۆنە ئەوەیە کە هیچ یەکێک لەم شەش یاریزانە نایانەوێت لە بەرشلۆنە بڕۆن و دەیانەوێت بونی خۆیان بسەلمێنن.
ئیدارەى بەرشلۆنەش بۆ ئەوەى کێشەى بودجە چارەسەر بکات ناچارە دەستبەرداریان ببێت.