(ڤیدیۆ) عێراق بۆ سێیەم جار نەیتوانی بردنەوە تۆماربکات

ئەمشەو پێنجشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەیکی گرنگی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 لەنێوان هەڵبژاردەکانی عێراق و لوبنان ئەنجامدرا.

هەڵبژاردەی عێراق لە ستاد خەلیفەی نێودەوڵەتی، سێیەم یاریی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیای بەرامبەر لوبنان ئەنجامدا، یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

سەرەڕای ئەوەی “شێرەکانی ڕافیدەین” لە تایمی یەکەم بۆ تایمی دووەم باڵادەستییان نیشاندا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، هەڵبژاردەی عێراق لە کۆی سێ گەڕی قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا تەنها دوو خاڵی کۆکردەوە، بەو ڕێژەیەشەوە لە پلەی پێنجەمی گروپی یەکەمدا جێگیربوو، لە بەرامبەردا لوبنان بەهەمان ژمارە خاڵەوە لە پلەی چوارەمدا جێگەی خۆی کردەوە.

هەڵبژاردەی عێراق لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکدا، بەرامبەر کۆریای باشوور یەکسانبوون، بەرامبەر ئێران بە سێ گۆڵی بێوەڵام دۆڕاندنی تۆمارکردووە.

بابەتی پێشتر

چیرۆکی شازادەی سعودییە و نیوکاسڵ دەستیپێکردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کارەبای بەردەوام دەدەینە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share