بارسا ژمارە (6)ی گەڕاندەوە بۆ گاڤی

یانەی بەرشەلۆنە جارێکی دیکە سەرکەوتووبوو لە ناونووسکردنی پابلۆ گاڤی لە لیستی یاریزانان بۆ لالیگای 2023/2024.

گرێبەستی گاڤی تاوەکو 2026 تۆمارکراوە و درێسی ژمارە (6) وەردەگرێتەوە، نرخی شکاندنی بۆندەکەشی ملیارێک یۆرۆیە.

ڕایەڵەی یانەکانی لالیگا وەرزی ڕابردوو بەهۆی کێشەی داراییەوە ناوی یاریزانە لاوەکەی لە پێکهاتەی یەکەمی بارسا سڕییەوە و لە تیپی لاوان تۆمارکرا، هەر بەو هۆیەشەوە ژمارە (6)ی لێوەرگیرایەوە.

لە ئێستادا لاپۆرتا و هاوکارانی سەرکەوتووبوون لە دووبارە ناونووسکردنەوەی لە پێکهاتەی یەکەم.

گاڤی تەمەن (18) ساڵ، بەدرێژایی دوو وەرز لە 2021وە بەشداری 96 یاریی بەرشلۆنەی کردووە، پێنج گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ بردنه‌وه‌ له‌ ڤالێنسیا ناوازه‌ ده‌رکه‌وت و هانده‌رانی ئاشتکرده‌وه‌

یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی نۆیه‌می لالیگا، بردنه‌وه‌یه‌کی به‌هێز و گرنگی به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا تۆمارکرد. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی…
Total
0
Share