کاردانەوە لەسەر داواى لێبوردنەکەى مێسی درووستبووە

مێسی بە فەرمی داواى لێبوردنی لە ئیدارەى پاریس کرد بەوەى نەیزانیوە کە ڕاهێنان هەیە بۆیە ڕۆیشتووە.

ئەو داواى لێبوردنەى مێسی کاردانەوەى جیاوازی بەدواى خۆیدا هێناوە.

هەندێ دەڵێن داواى لێبوردن کردن گەورەیی یاریزان پیشان دەدات و مێسیش بەو چەند وشەیەى وتی کۆتایی بە ناکۆکییەکان هێناوە.

هەندێکیش دەڵێن مێسی پێویستی نەدەکرد داواى لێبوردن بکات بەو پێیەى لەکۆتاییەکانی یاریکردنییەتی لەگەڵ پاریس

هەندێکیش پێیانوایە پاریس شایستەى ئەو داواى لێبوردنە نەبووە و مێسی هەڵەى کردووە کە ئەو قسانەى کردووە.

کۆمەڵێکیش پێیانوایە ئیدارەى پاریس بە مێسی وتووە داواى لێبوردن بکە، تا سزا و موچە بڕینەکەت لابەرین.

لەنێو هەموو ئەمانەدا، مێسی لە گرتە ڤیدیۆکەدا هیلاک و پەشۆکاو دیار بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share