لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە تەقە لە موختاری گوندێکی ناحیەی رەشاد کرا

لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە شەوی رابردوو تەقە لە موختاری گوندی عریشەی ناحیەی رەشادی سەر بە پارێزگای کەرکوک کرا و بریندارکرا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، رووداوەکە شەوی رابردوو لە نزیک نەخۆشخانەی شیفای14 لە گەڕەکی عەسکەری شاری کەرکوک روویداوە.

لە رووداوەکەدا “مەحمود عەبدوڵا” موختاری گوندی عریشە لە ناحیەی رەشاد و ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناحیەی رەشاد بریندارکراوە.

لەکاتێکدا موختاری گوندەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە کەسێک بە ماتۆڕسکیلێکەوە لێی نزیکبووەتەوە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقەی لێکردووە و برینداریکردووە.

دوای رووداوەکە موختاری گوندی عریشە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەرکردنی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رەیان كلدانی: بەغداد پارەیەكی زۆر بۆ هەولێر دەنێرێت پارتی تەرخانیكردووە بۆ كەناڵی تەلەفزیۆنی دژی یەكێتی و ئێمە

رەیان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، “وەك دەبین ئەو پیلانانەی كە دەگێڕدرێت لەلایەن پارتییەوە…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە قۆناغێکی پێشکەوتوودان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکرات لە قۆناغێكی پێشکەوتوودایە و کۆبوونەوەکانیان بەردەوامدەبن.   سەعدی ئەحمەد…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، “وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی…
Total
0
Share