دیۆکۆڤیچ شۆڕشی تسیتسیباسی کپکردەوە و ڕۆلاند گارۆسی بەدەستهێنا

ئەمڕۆ، یەکشەممە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی فەرەنسا بۆ تێنسی سەرزەوی “ڕۆلاند گارۆس” ئەنجامدرا، نۆڤاک دیۆکۆڤیچی سڕبی ناسناوەکەی بەدەستهێنا.

ڕوبەڕوبوونەوەی دوو پاڵەوانە جیهانییەکە چوار کاتژمێر زیاتری خایاند، “نۆلیتۆ” لە دوو کۆمەڵەی سەرەتادا ڕوبەڕوی شۆڕشێکی وەرزشیی ستیفانۆس تسیتسیباسی یۆنانی بووەوە، کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی (6-7) و کۆمەڵەی دووەمی بە ئەنجامی (2-6) دۆڕاند، بەڵام لە کۆمەڵەی سێیەمەوە یاریزانە سڕبییەکە تواناکانی خۆی پیشانی ڕکابەرەکەیدا و توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆماربکات.

دیۆکۆڤیچی یەکەمی ڕیزبەندی یاریزانە پیشوەرەکانی جیهان، کۆمەڵەی سێیەمی بە ئەنجامی (6-3) و کۆمەڵەی چوارەم (6-2)، کۆمەڵەی پێنجەمی یەکلاکەرەوەشی بە ئەنجامی (6-4) لەبەرژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێنا و بردنەوەی تۆمارکرد.

دووەمجارە لە مێژووی یاریکردنیدا، نۆڤاک دیۆکۆڤیچ ناسناوی ڕۆلاند گارۆس دەچنێتەوە، بەوەش دەبێتە تاکە یاریزان لە مێژووی تێنسی سەرزەوی دووجار هەر چوار ناسناوە گەورەکەی “گراند سلام” بەدەستدەهێنێت.

بابەتی پێشتر

دوای 12 ساڵ لە ململانێ دژی ئێران و هاوپەیمانانی نەتەنیاهۆ ماڵئاواییکرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) هۆڵەندا و ئۆکرانیا بەهێزەوە ڕوبەڕوبوونەوە و پرتەقاڵییەکان براوەبوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆیس دەرگای لە نەسڕ کردەوە

ئەستێرەی ئەڵمانیی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، مارکۆ ڕۆیس هەوڵەکان بۆ گواستنەوەی بۆ یانەی نەسڕی سعوودی پشتڕاست دەکاتەوە. گرێبەستی مارکۆ…
Total
0
Share