پاش 20 ملیۆن مردن.. باری لەناكاو بەهۆی كۆرۆناوە كۆتایی پێهێنرا

پاش ئەوەی پەتای كۆرۆنا بووەهۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 20 ملیۆن كەس، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، پەتاكە چیتر باری لەناكاوی تەندروستی نییە بەڵام هۆشداریشدەدات كە هێشتا كۆتایی نەهاتووە.

رێكخراوەكە ئەمڕۆ رایگەیاند، پەتای كۆڤید-19 كە لەماوەی زیاتر لە سێ ساڵدا بووەهۆی گیانلەدەستدانی لانیكەمی 20 ملیۆن كەس و دروستكردنی ناسەقامگیریی ئابوری و قوڵكردنەوەی نایەكسانی، چیتر دۆخی لەناكاوی تەندروستیی جیهانی نییە، بەڵام لەهەمان كاتدا هۆشداریدەدات كە پەتاكە هێشتا كۆتایی نەهاتووە.

تیدرۆس ئەدهانۆم گیبرییسۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، پەتاكە لە ساڵی رابردووەوە رووی لە كشانەوە كرد، وەك ئاماژەیەك بۆ زیادبوونی بەرگری لەڕێی كوتان و تووشبوون پێوەی.

دوپاتیشیكردەوە، ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت كە مەترسییەكە كۆتایی هاتبێت و، ئەگەری سەرلەنوێ راگەیاندنی باری لەناكاو هەیە ئەگەر دۆخەكە بگۆڕێت و وتی، “ڤایرۆسی كۆرۆنا تائێستا مەترسیدارە و توانای هەیە گۆڕاوە مەترسیدارەكانی پەرەپێبدات لەهەر كاتێكدا بێت”.

كۆڤید-19 لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە ناوچەی ئۆهان-ی چین-ەوە سەریهەڵدا و ساڵی دواتر سەرجەم ناوچەكانی جیهانی گرتەوە، بەهۆیەوە كەرەنتین كە رێوشوێنێكی بێپێشینەی سەردەمی نوێ بوو لە زۆربەی ناوچەكانی جیهان پەیڕەوكرا و تیایدا گەشتە جۆراوجۆرەكان راگیران.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات

بابەتی دواتر

شارەزایان: تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژەهرن و پێویستە پشوو بەخۆت بدەیت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.…
Total
0
Share