وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەڕێگەی تاقیگەکانی ناوەندیی تەندروستیی گشتییەوە بەردەوامن لە جیاکردنەوە و دەستنیشانکردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان.

وەزیری تەندروستی دەڵێت، “كیت و پێداویستییە تایبەتەکان بەدەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکراون و ڕۆژانە دەیان حاڵەتی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستدەکرێنەوە”.

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی هه‌رێم: له‌ ئێواره‌وه‌ به‌فربارین له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌ستپێده‌كات

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی شەرعیبوون یاخود ناشەرعیبوونی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی دواخست

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بەهۆی نەبوونی دەرمان بەشێک لە نەخۆشخانەکان خزمەتگوزارییەکانیان ڕادەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەکانی لە بەشێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە ڕاگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستیی پزیشکییەوە،…
Total
1
Share