توێژینەوەیەک: منداڵانی تەمەن پێنج بۆ 18 ساڵ پێویستە بە تێکڕا 60 خولەک چالاکیی مامناوەند بۆ بەهێزیان هەبێت

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پێویستە منداڵانی تەمەن پێنج ساڵ بۆ 18 ساڵ بە تێکڕا 60 خولەک چالاکی مامناوەند بۆ بەهێزیان هەبێت وایان لێبکات عارەق بکەنەوە هەست بە گەرما بکەن.

بەگوێرەی توێژینەوەکە منداڵانی تەمەن یەک تا چوار ساڵ پێویستە رۆژانە 180 خولەک چالاکیی جەستەیی ئەنجام بدەن، لەوانە رۆیشتن و یاریکردن و بازدان و سەرکەوتن و هەر چالاکییەکی دیکە.

توێژینەوەکە دەڵێت، تەندروستیی ئێسک هۆکارێکی گەورەیە بۆ گەشەکردنی منداڵ، تەندروستیی ئێسکیش پێویستی بە چالاکی دەبێت لەوانە بازدان و سەرکەوتن و زۆر شتی دیکە.

سەبارەت بە مێشک، ماوەیەکی کورتی وەرزشکردن دەتوانێت توانای دەروونی باشتربکات.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە جوڵە هەواییەکان ئاستی بیرکردنەوەی باڵا بەرزدەکاتەوە، کە کلیلی بڕیاردانی ئاڵۆزە، بیرەوەری و توانای تێگەیشتن زیاتردەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوودە پێشبینى نەکراوەکانى وەرزش بۆ نەخۆشانى شێرپەنجە ئاشکرادەکرێت

گەورەترین توێژینەوەى پێداچوونەوە گەیشتە ئەو ئەنجامەى ئەنجامدانى وەرزش بەشێوەیەکى رێکخراو رەنگە ببێتە هۆى کەمکردنەوەى لێکەوتە نەرێنییەکانى چارەسەر جۆراوجۆرەکانى…
Total
0
Share