جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە نوێكردنەوەی ئەندامێتیی مامۆستایان لە رێكخراوەكەیان و دەشڵێت، ” ئەو مامۆستایانەی خوازیارن سوودمەندبن لە وەرگرتنی ئۆتۆمبێل بە قیست دەبێت ناسنامەكەیان نوێ بكەنەوە”.
عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە دەستكراوە بە نوێكردنەوەی ئەندامێتی لە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لقەكانی یەكێتیی مامۆستایاندا و لەگەڵ ئەوەشدا ناسنامەی تایبەت بە رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان نوێدەكرێتەوە كە بۆ دوو ساڵە و 10 هەزار دینار بۆ ئەو دوو ساڵە وەردەگیرێت.
بەرپرسەكەی یەكێتیی مامۆستایان باسی لەوەشكرد، “ئەو مامۆستایانەی كە خوازیارن ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بكڕن دەبێت ناسنامەی نوێیان بێت و پشتگیری لە لقەكانی یەكێتیی مامۆستایانەوە دەبەن تا سوودمەندببن لەو ئۆفەرە”.