بریکاری وەزیر و بەرپرسانی تەندروستیی سلێمانی كۆبوونەوەكانی وەزارەت بایكۆتدەكەن

لە پارێزگای سلێمانی، کێشەی کەرتی تەندروستی، جگە لە دابیننەکردنی شایستە ‏داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرمان، وەڵامنەدانەوە و خەمساردیی وەزارەتە بۆ ‏داواکارییەکانی سنووری سلێمانی، بۆیە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ‏بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزارەتی لەلایەن بریكار و بەڕێوەبەرە ‏گشتییەكانەوە ئاشكراكرد. ‏

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، دکتۆر هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری ‏گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەو نووسراو، داواکاری و پێشنیازانەی ‏ئاراستەی وەزارەتی تەندروستیی دەکەین، بە ڕۆتینی زۆردا دەڕۆن و ماوەیەکی زۆر ‏دوادەخرێت تاوەکو وەڵاممان دەدرێتەوە، چ لەڕووی داواکاریی پێداویستیی پزیشکی، ‏نۆژەنکردنەوە، یان هەر پێشنیازێکی دیكە بێت”. ‏

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، ئاماژە بە قەتیسکردنی دەسەڵاتەکانی ‏بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەلایەن وەزارەتەوە دەکات و وتی، “وەزیری تەندروستی بەشێک ‏لەو دەسەڵاتانەی کە دەبێت لای بەڕێوەبەرایەتییەکان بێت و ئیمە وەک بەڕێوەبەرایەتی ‏دەبێت ئەو دەسەڵاتانەمان هەبێت، لای خۆی قەتیسی کردووە”.‏

بۆیە دکتۆر هێرش ئاشكرایكرد، “بەهۆی هەموو ئەو تێبینییانە، بریکاری وەزیر، ‏ڕاوێژکارێکی سەر بە زۆنی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین ‏و گەرمیان بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتیان کردووە”. ‏

ڕەخنەشی لە خەمساردیی وەزارەتیش گرت بەوەی تا ئێستا وەڵامدانەوەی بۆ ئەو بابەتە ‏نەبووە، وتی، “ناکرێت وەزارەتێک بە وەزیرێک و سێ بۆ چوار بەڕێوەبەری گشتییەوە ‏کۆببێتەوە”. ‏

‏”پێویستە ئەنجومەنی وەزیران بەدواداچوون و لێپرسینەوە لەو بابەتە بکات کە ‏بایکۆتکردنی ئەنجومەنی وەزارەتێک هیچ لێپرسینەوەیەکی لەلایەن وەزیرەوە لەبارەوە ‏نەکراوە”، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی وایوت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەوڵەت باخچەلی: دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێردین

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا (مەهەپە) رایگەیاند، دەبێت ئەحمەد تورك بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتیی شارەوانیی مێردین هەر…
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا سوپاسی بەڕێوەبەر، كارمەند و خۆبەخشانی نەخۆشخانە هیوا دەكەم

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی جیهانیی شێرپەنجەدا پەیامێكی ئاڕاستەی كارمەندان و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیوا كرد.…
Total
0
Share