دوای دوو ڕۆژ کێشەی کارەبای تاسڵوجە – دوکان چارەسەرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای دوو ڕۆژ کێشەی هێڵى 132 کەى ڤى-ی تاسڵوجە – دوکان بە تەواوى چارەسەرکراوە.

سامان سابیر، لێپرسراوى بەشى هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتیى گواستنەوەی وزەى کارەباى سلێمانى ڕایگەیاندووە، “دواى ئەوەى ڕۆژی 16ی ئەم مانگە، بەهۆى شۆرتێکى کارەبا هێڵى 132 کەى ڤى-ی تاسڵۆجە – سلێمانى لەکارکەوت، تیمەکان گەیشتنە وێستگەى گۆڕینى کارەباى 132 کەى ڤى ABB ى دوکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە و گەڕاندنەوەى كارەبا بۆ ناو قەزاى دوکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “شۆرتەکە زیانى بە وێستگەى گۆڕینى کارەباى تاسڵوجەش گەیاندبوو، بەڵام دواى دوو ڕۆژ کارکردنى بەردەوام بەرەبەیانى ئەمڕۆ کاتژمێر 4:40 توانییان کێشەکە بە تەواوى چارەسەربکەن و کارەبا بۆ هێڵەکە بگەڕێننەوە”

هاوکات عەبدوڵڵا عەلى، لێپرسراوی بەشى چاکسازیی وێستگەکانى گواستنەوەى کارەباى سڵێمانى ڕایگەیاند، “لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵى چاککردنەوەى کێشەى وێستگەى مۆبایلى 132 کەى ڤى-ی تەکییە و وێستگەى ABB ین لە دوکان”.

کارەبای سلێمانی وتووشیەتی، سەرەڕای نالەباریی کەشوهەوا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەڵام تیمەکانیان بەردەوامبوون لە چارەسەرکردنی کێشەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانیشتووان ڕووبەڕووی هێزێكی عێراق بوونەوە و نەیانهێشت كامپی مەخمور تەلبەندبكرێت

هێزێكی سوپای عێراق هەوڵیدا چواردەوری كامپی مەخمور تەلبەندبكات، بەڵام لەلایەن دانیشتووانی كامپەكەوە بەرهەڵستیكرا و خۆپیشاندان ئەنجامدرا. ئەمڕۆ دووشەممە…
زیاتر ببینە

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق: پشکنینی خوێن بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت

نووسینگەی خانمی یەکەمی عێراق بڵاویکردەوە، بەمەبەستی ناسینەوەی روفاتی ئەنفالکراوان، پشکنینی خوێن بۆ کەسوکارەکانیان لە چەمچەماڵ دەکرێتەوە. نووسینگەی شاناز…
Total
0
Share