دوو گەورە بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی گەورەی ماددەی هۆشبەری راگەیاند کە پێکهاتبوون لە دوو کەس .

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “بە پشتبەستن بە زانیاری وورد لەسەر باندێکی مەترسیدار کە تۆمەتبارن بە بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە، دوای  رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەکانمان لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەم کەیسە دەستپێکرد و پاڵپشت بە بەدواداچوونی جووڵە و کارەکانیان و چاودێریکردنیان بەڵگەی پێویست بەدەستهات”.

ئاشکراشیکرد، “شەوی چوارشەممە لە ئۆپەراسیۆنێکدا، بە هاوکاری وهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری ناوخۆیی بەغداد و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکان توانرا دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (م.ک.ع) و (ع.ٲ.ن) بە رەگەز کوردن، دانیشتوی هەرێمی کوردستانن، ‎لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بکرێن و دەستیشگیرا بەسەر بڕی یەک کیلۆ و500  گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “‌‎هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵیەکان راگیراون و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە”.

 

 

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی: ئەركی بەغدادە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكات

بابەتی دواتر

كچەكەی كەركوك بەهۆی خواردنەوەی وزە بەخشەوە گیانیلەدەستداوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share