نێچیرڤان بارزانی: ئەركی بەغدادە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكات

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، بەغداد مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغداد بەرەو باشتر دەڕوات.

راشیگەیاند، بەغداد پایتەختی ئێمەیە و جیاوازیی لە نێوان هیچ ناوچەیەكی عێراق ناكەین و راستە لە هەرێمی كوردستان كێشەمان هەیە، بەڵام هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان دەدەین.

ئاشكراشیكرد، وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار لە بەرنامەی كەسیی مندا نییە و ئەركی بەغدادە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابینبكات و وەكو سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش رۆژی هەڵبژاردن دیاریكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی رووداوەکانی لالەزارەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، راگەیەندراوێکی لەبارەی پرسی مووچە، رووداوەکانی لالەزار و چەند پرسێکی دیکە بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share