كچەكەی كەركوك بەهۆی خواردنەوەی وزە بەخشەوە گیانیلەدەستداوە؟

لە كەركوك كچە خوێندكارێكی تەمەن 13 ساڵ گیانیلەدەستدا و گوماندەكرێت بەهۆی خواردنەوەی سێ قوتوی وزەبەخشەوە بووبێت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك گواستییەوە، دوێنێ چوارشەممە كچە خوێندكارێك كە قۆناغی یەكی ناوەندی بووە لە خوێندنگەیەكی شارەكە و دوای بێهۆشبوونی گواستراوەتەوە بۆ بنكەیەكی تەندروستی و دواتر گیانیلەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، گوماندەكرێت بەهۆی خواردنەوەی سێ قوتوی وزەبەخشەوە گیانیلەدەستدا بێت.
هەر لەو بارەیەوە، سامان یابە عەلی لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی تەندروستیی كەركوك هەواڵی گیانلەدەستدانی كچە تەمەن 13ساڵەكەی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتراستكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا تەرمەكەی لە پزیشكی دادی كەركوكە و پشكنینی بۆ كراوە و رەوانەی بەغداد كراوە و چاوەڕواندەكرێت هۆكاری گیانلەدەستدانی لە بەغداد ئاشكرابكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: مۆڵەتە نوێیەكە نێودەوڵەتی نییە تەنها بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، مۆڵەتی شۆفێری كە سیستمێكی دیجیتاڵییە، بەڵام نێودەوڵەتی نییە، تەنها بۆ هەرێمی كوردستان وعێراقە.…
Total
0
Share