لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە ئۆتۆمبێلێكیان بەزەبری چەك لە هاوڵاتییەك سەندبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك پەیوەندی بە بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەكات كە ئۆتۆمبێلەكەی لێسەندراوە، مەفرەزەكانی پۆلیس بە دەم پەیوەندییەكەی سكاڵاكارەوە چوون و دوای رووبەڕووبوونەوەی تۆمەتباران لەگەڵ مەفرەزەكانی پۆلیس و هەوڵدان بۆ هەڵاتن، توانرا دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە لە هاوڵاتییەكەیان سەندبوو.
هەریەك لە تۆمەتباران (أ.ع.ح.) و (ت.س.ص.) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.
ئەوەشی ئاشكراكرد، تۆمەتباران چەند فەرمانێکی گرتنیان لە چەند بنکەیەکی دیكە هەبووە.