نەتەوە یەکگرتووەکان: وڵاتانی دراوسێ پێویستە پشکی ئاوی عێراق دابینبکەن

جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، داوای لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەت وڵاتانی دراوسێ کرد، هاوکاریی عێراق بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی ئاو و مەترسییەکانی وشکەساڵی.

پلاسخارت لە پەڕاوێزی چالاکییەکانی کۆڕبەندی عێراق کە لە بەغدادی پایتەخت بەڕێوەچوو، وتی، “دەبێت چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ئەو گۆڕانکارییانەی کەشوهەوا بدۆزینەوە کە ژینگەی عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە وڵاتان هاوکاریی عێراق بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دەستەبەرکردنی پشکی ئاوەکەی و چارەسەرکردنی کەمیی داهاتەکانی، جەختی لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایشی ئاوی عێراق کردەوە.

قەیرانی ئاو لە عێراق لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی دابەزینی رێژەی بارانبارین پەرەیسەند، هەروەها بەرنەدانەوەی ئاستی ئاوی پێویست لە وڵاتانی دراوسێی عێراقەوە بۆ رووبارەکانی دیجلە و فورات وشکەساڵیی توندتر کرد، بەجۆرێک عێراق بووە بە “پێنجەمین وڵات لە جیهان” زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە، بەپێی ریزبەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: هەرێم سەرجەم داهاتەکان ڕادەست نەکات تەنها یەک دیناریشی لە بودجەی 2021 پێنادرێت

مەنسور بەعیجی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی کانونی یەکەم ڕایگەیاند ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت بە ڕادەستکردنی…
Total
0
Share