هاوڵاتییەکی هیندی دەبێتە سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، کاندیدی ئەمریکی – هیندی بەناوی ئاجای بەنگا هەڵبژاردووە بۆ سەرۆکایەتیکردنی بانکەکە.

ئاجای بەنگا تەمەنی 63 ساڵە بە رەچەڵەک هیندییە و خاوەنی رەگەزنامەی ئەمریکییە، تاکە کاندید بوو بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی کە دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەژاری و لە ئەندامێتی 189 وڵات پێکهاتووە.

بەنگا کوڕی ئەفسەرێکی سوپای هیندستانە و ئەزموونی دەیان ساڵەی لە کۆمپانیا گەورەکاندا هەیە، پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ماستەرکاردی بەدەستهێناوە .

سەرۆکی نوێی بانکی نێودەوڵەتی لە دووەمی مانگی حوزەیرانی داهاتوو بۆ ماوەی 5 ساڵ دەستبەکار دەبێت، ئەمەش رۆژێک دوای کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکی پێشوو دەیڤید مالپاس کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە هەڵبژێردرا .

مالپاس زوو کۆتایی بە کارەکەی هێنا لە بانکی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی کەوتە ژێر فشارەوە بەهۆی ئەوەی رەتیکردەوە، ئاشکرایبکات ئایا لەگەڵ کۆدەنگیی زانستی سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا هاوڕایە یان نا.

بابەتی پێشتر

دوو تۆمەتبار كە بە زەبری چەك ئۆتۆمبێلێكیان لە هاوڵاتییەك سەندبوو دەستگیركران

بابەتی دواتر

بڕگەیەكی تایبەتە بە هەڵەبجە<br> دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share