یەرەکە: هێزەکانی سەربە سوپای پاسداران بەناوی ئێمەوە باج لە خەڵک دەسێنن

فەرمانداری یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان – YRK ڕایگەیاند، ماوەیەکە لە چەند شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی سەربە سوپای پاسداران باجگیرییان لەسەر خەڵکی داناوە بۆ ناوزڕاندنی گەریلا.

لە نوسراوێکدا یەرەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ” لە هەرێمەکانی بانە و مەریوان لە دژی هێزەکانی گەریلا و هۆگری خەڵکی هەرێمەکە بۆ پژاک و گەریلاکانی یەرەکە چەکدار و گرووپەکانی سەر بە ڕژێمی داگیرکەری ئێران دەستیان بە پیلانی ناوزڕاندن و دوور لە پێوەرە ئەخلاقییەکان کردووە”.

نوسراوەکەی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵات تێیدا هاتووە، “ڕژێمی داگیرکەری ئێران و بەکرێگیراوەکانی دەستیان بە پیلانێكی نەگریسی ناوزڕاندن و ڕەشکردنی ناوی گەریلا کردووە، گرووپێکی چەکدار بە جل و بەرگی گەریلاوە دەستیان بە باجگیری و کۆکردنەوی یارمەتی لە خەڵکی هەرێمەکە کردووە”.

یەرەکە هۆشداری دەدات و دەڵێت، ” ئەو کەس و گرووپانە هیچ پێوەندییەکیان بە ئێمە نییە کە لەو هەرێمانە باجگیری لە خەڵک دەکەن، چونکە لەم دۆخەدا لەبەر ئەوەی کە پەتای کۆرۆنا سەریهڵداوە، بەهۆی ڕەچاوکردنی دۆخی ئابووری گەل، هێزەکانمان هیچ جۆرە یارمەتییەکیان لە خەڵک وەرنەگرتووە و تا ئێستاش بەردەوامن لەو سیاسەتەیان، بۆیە گەلەکەمان ئاگادار دەکەینەوە کە زۆر هۆشیاری ئەو سیاسەتەی ڕژێم ببن”.

لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن سوپای تورکیا و ئێرانەوە هێزێک دروستکراوە کە بە وتەی بەرپرسانی پەکەکە ئەو هێزە “کۆنتراگەریلا”ن و بۆ ناوزڕاندن و نیشاندانی وێنەی خراپی گەریلا بە خەڵکی دروستکراون.

بابەتی پێشتر

ئەم بەناوبانگانە بۆ وا دەکەن؟

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەک لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین هەستیپێکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share