کرێکارێک لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونی شاری هەولێر گیانیلەدەستدا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، پڕۆژەكە دەكەوێتەسەر رێگای پیرمام و كرێكارەكە لە كاتی كاركردندا کەوتووەتە خوارەوە و مردووە.
وتیشی، “كرێكارەكە ناوی وەلیدە و تەمەنی 35 ساڵە، خێزاندارە و خەڵکی میسرە”.