بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی گەیشتە بەرزترین ئاستی دوو هەفتە.

بەرزترین ئاست كە بەهای دۆلار ئەمڕۆ پێیگەیشتبێت، یەك خوولەك لەمەوبەر بوو كە بەهای 100 دۆلار لە كەركوك گەیشتە 146 هەزار دینار و لە سلێمانی، هەولێر و دهۆكیش 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار و 900 دینارە.

لە هەفتەی رابردووەوە دۆلاری ئەمریكی رووی لە دابەزین كردبوو و گەیشتبووە نزمترین ئاستی دوو ساڵ، كە 140 هەزار دینار بوو بۆ هەر 100 دۆلاری ئەمریكی، بەڵام ماوەی دوو رۆژە رووی لە بەرزبوونەوە كردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

ژن و مێردێك لەكاتی هەوڵدان بۆ فرۆشتنی منداڵەكانیاندا دەستگیركران

بابەتی دواتر

كرێكارێكی میسری لە هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share