بەرگریی شارستانیی زاخۆ: منداڵێکی یەک ساڵان و کچێکی 18 ساڵان خنکان

لە گوندی گورگێران، کوڕێکی تەمەن یەک ساڵان و کچێکی 18 ساڵان خنکان، و تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کوڕێکی تەمەن یەک ساڵان و کچێکی تەمەن 18 ساڵان لە ئاوی دیجلە لە گوندی گورگێران خنکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، قوربانییەکان خەڵکی گوندی چخورێ-ن و تا ئێستا تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی دۆزینەوەیانن.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆکەخانەی سلێمانی: هیچ گرفتێکمان نییە و گەشتەکان و کارەکانی فڕۆکەخانە وەک خۆیان بەڕێوەدەچن

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی بوونی تەقینەوە لەنزیک فڕۆکەخانەکە بڵاوکردەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ گرفتێکیان هەبێت، جەختیکردووەتەوە گەشتەکان و…
زیاتر ببینە

بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتیان وەرگرتووە ئاگاداردەکرێنەوە

شارەوانیی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی زەوی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵاتن و مۆڵەتی درێژخایەنیان وەرگرتووە ئاگاداردەکاتەوە. سەرۆکایەتیی شارەرەوانیی سلێمانی،…
Total
0
Share