داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق، کۆی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی نیسان راگەیاند، بەپێی داتاکان داهاتی نەوت نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بووە.

لە راگەیەندراوێکدا پشتبەست بە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، کۆی گشتیی هەناردەی نەوتی خاو 98 ملیۆن و 634 هەزار و 947 بەرمیل بووە، داهاتی نەوتی خاویش 7 ملیار و 796 ملیۆن دۆلار بووە.

لە ئامارەکەدا هاتووە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 98 هەزار و 634 هەزار و 947 بەرمیل بووە.

تێکڕای بڕی هەناردەکراوی رۆژانەش سێ ملیۆن و 288 هەزار بەرمیل بووە لە رۆژێکدا.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە تێکڕای نرخی یەک بەرمیل زیاتر لە 79.04 دۆلار بووە.

داهاتی نەوتی عێراق بەراورد بە مانگی ئازار بە رێژەی 4.56% بەرزبووەتەوە کە 7.404 ملیار دۆلار بووە.

بابەتی پێشتر

گۆشت دەبێت ماوەی چەند لە بەفرگردا هەڵبگیرێت؟

بابەتی دواتر

عێراق 150 ملیار دینار بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تەرخاندەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە جیهانییەکان ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانونی یەکەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو نرخانەش دۆلاری ئەمریکی…
Total
0
Share