لەگەڵ کشانەوەی جۆ بایدن لە هەڵبژاردن بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی

دوای بڕیارەکەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی، ئەمڕۆ بەهای دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

بەهای دۆلار لە مامەڵەکانی ئاسیادا بەڕێژەی 0.08% دابەزی و گەیشتە 157.38 یێن، هاوکات یۆرۆش بەڕێژەی 0.11% بەرزبووەوە و گەیشتە 1.0895 دۆلار.

سەبارەت بە یوانی چینی دوای بڕیارەکەی بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە بۆ کەمکردنەوەی رێژەی سوودی سەرەکی تاڕادەیەکی زۆر سەقامگیر بووە، هەروەها بەهای پاوەندی بەریتانی بەڕێژەی 0.15% بەرزبووەوە و گەیشتە 1.2931 دۆلار و دۆلاری ئوستراڵیش بەڕێژەی 0.08% بەرزبووەوە و گەیشتە 0.6691 دۆلار.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا کشانەوەی خۆی لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی راگەیاند و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کەمالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردن دووپاتکردەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییان دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە

فازل غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد چینی کەمدەرامەت زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی سیاسەتی حکومەت لە بەرزکردنەوەی نرخی…
Total
0
Share