گۆشت دەبێت ماوەی چەند لە بەفرگردا هەڵبگیرێت؟

هەڵگرتنی گۆشت لەناو بەفرگردا باو و ئاساییە، بەڵام ماوەی گونجاو بۆ هێشتنەوەی ئەم ماددە خۆراکییە دەوڵەمەندە بە پرۆتین چەندە، بەتایبەتی کە کاریگەریی لەسەر ئاستی کوالێتی دەبێت؟

بە وتەی شارەزایان، زۆرینەی گۆشت بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی مانگێک بە باشی دەمێنێتەوە و تامە تازەکەی لەدەست نادات ئەگەر لەناو بەفرگردا هەڵبگیرێت، لەکاتێکدا هەندێکیان تا 18 مانگ کوالێتیی خۆیان لەناو بەفرگردا دەهێڵنەوە.

بۆ نموونە، بەپێی ماڵپەڕی FoodSafety.gov، رۆبیان و قرژاڵ و گوێچکە ماسی کە سێ جۆری خواردنی دەریایین دەتوانن لە نێوان شەش بۆ 18 مانگ لە بەفرگردا بمێننەوە.

هەروەها دەتوانرێت سۆسج بۆ ماوەی دوو مانگ بهێڵرێتەوە.

لە کاتێکدا ماوەی هەڵگرتنی هەمبەرگەر بۆ نموونە لە نێوان سێ بۆ چوار مانگدایە، لەکاتێکدا گۆشتی مانگا و گۆشتی گوێرەکە و بەرخ دەتوانرێت بۆ ماوەی نێوان چوار بۆ 12 مانگ بهێڵرێتەوە.

هەروەها دەتوانرێت مریشک بۆ ماوەی نۆ مانگ لە بەفرگردا بهێڵرێتەوە.

بەگوێرەی کۆمپانیای “هیرلپول”ی ئەمریکی تایبەتمەند لە دروستکردنی ئامێری ساردکەرەوە، بەستنی گۆشت لەکاتێکدا کە هێشتا تازە بێت باشترین ڕێگایە بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی کوالێتیەکەی، هۆشداری دەدات لە بەستنی گۆشت بۆ ماوەیەکی زۆر، چونکە رەنگی تێکدەچێت و بۆنێکی ناخۆش پەیدا دەکات.

بابەتی پێشتر

یەكێتی لەسەر یاسای هەڵبژاردن سكاڵا لە دادگای فیدراڵی تۆماردەكات

بابەتی دواتر

داهاتی مانگی رابردووی نەوتی عێراق نزیکەی هەشت ملیار دۆلار بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share