بڕیاری وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە راگیرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڕیاری وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرەی بۆ کاتێکی نادیار راگرت.

لە سەرەتای مانگی تەمموزی ئەمساڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا دوو مانگ مۆڵەت بداتە ئەو کەسانەی کە قەرزی پێشینەیان نەگەڕاندووەتەوە، دوای ئەو دوو مانگە یەک لەسەر پێنجی مووچەی ئەو فەرمانبەرە دەبڕدرێت کە بووەتە کەفیل.

بەپێی بڕیارەکە دوو مانگەکە لە 19ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو 19ی مانگی ئاب وادەکەی کۆتایی هات.

وەرگرتنەوەی پێشینەکان بە یەک قیست ناڕەزایی ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی لێکەوتەوە و چەند جارێک گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەو هۆیەوە ئەنجامدران.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە ساڵنامەی بۆ ساڵی نوێی خوێندنی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی شارەزایانی دادوەری سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share