بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ كرێكاران: كوردستان قەرزاری دەستە ماندووەكانی ئێوەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكارانەوە پەیامێكی ئاراستەی كرێكارانی كوردستان كرد و دەڵێت، یەكێتی هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاراندا بووە.

لە پەیامەكەیدا سەرۆكی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیكرد” و روو لە كرێكاران رایگەیاند، “كوردستان قەرزاری دەستە ماندووەكانی ئێوەیە”.

دەقی پەیامەكە:-

رۆژی جیهانیی كرێكاران لە هەموو كرێكاران و بونیادنەرانی كوردستان پیرۆزبێت و دەستی ماندووبوونیان دەگووشم.

كرێكاران و رەنجدەران پایەیەكی سەرەكیی كۆمەڵگە و بزوێنەری شۆڕشەكانی گەلەكەمانن، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیش لە هەناوی ئەم چینە شۆڕشگێڕە ماندوونەناسەوە گەشەیكرد، هەر بۆیە خۆی بە بەشێكی دانەبڕاوی ئەم هێزە كاریگەرە دەزانێت و مێژوو و قوربانییەكانیان لە یادناكات.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە لە خەمی بەدیهێنانی ماف و داوا رەواكانی كرێكاران بووە و هەوڵیداوە لەپێناو دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و رەخساندنی دەرفەتی كار، ئەمەش بە ئەركی خۆمان دەزانین و وەفادارییەكی بچووكە بەرامبەر بە گەورەیی و كاریگەریی ئەو هێزە خۆڕاگرە.

دووبارە ئەم رۆژەتان پیرۆزبێت و كوردستان قەرزاری دەستە ماندووەكانی ئێوەیە.

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی بارانبارینەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەکان نەزۆکی ژنان بۆ ئامرازەکانی جوانکاری دەگێڕنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی لەسەر دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share