بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پاڵپشتیی داراییەوە بەڵێن بە خوێندكاران دەدات

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لەماوەی سێ ڕۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و ئەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرجبکرێت.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ى ناڕه‌زایی خوێندكاران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران و خه‌رجنه‌كردنى پاڵپشتی دارایی حکومەت بۆ خوێندكاران لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و ئەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرجبکرێت لەپێناو وەرگرتنی مافی خوێندكاران و ڕانەگرتنی خوێندن لە زانكۆكاندا.

‌‎جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، “ئەگەر تاوەكو ئەم چەند رۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی”.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بافڵ جەلال تاڵەبانی

‌‎دەربارەی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكاران

‌‎وەك هەموولایەک ئاگادارن لە سەرەتای دروستبوونی ناڕەزایەتییەكانی خوێندكارانەوە، بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەر زوو ھات بەدەنگ داواکاریی ڕەوای خوێندکاران و بەڵێنی چارەسەركردنی كێشە و كەموكورتییەكانی بەشەناوخۆییەكان و زانكۆكانیدا، لە پێشوودا ئەو بەڵێنانە بوون بە كردار و هەمووان بە چاوی خۆیان بێ جیاوازی كردارەكانیان بینی.

دەربارەی پاڵپشتی دارایی حکومەت بۆ خوێندكاران بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنیدا لەڕێی تیمی یەكێتی لە حكومەت فشار درووستبكات تاوەکو خوێندكاران ئەو مافەی خۆیان وەربگرن و پاشان حکومەت بڕیاری پاڵپشتی دارایی خوێندکارانیدا.

‌‎بەڵام بەھۆی دواکەوتن و جێبەجێنەکردنی ئەم بڕیارە تا ئێستا، کە بۆتە ھۆی ناڕەزایی لەناو خوێندكاران. بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر ئەم پرسە و دووبارە ناڕەزایی خوێندکاران، لە پەیوەندی بەردەوامدایە و ھەموو ھەوڵێکی خستۆتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی و بەڵێن بە خوێندکارانی ئازیز دەدات کە لەماوەی سێ رۆژی داھاتوودا ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و ئەبێت بەبێ ھیچ ئاستەنگێک پاڵپشتی خوێندکاران خەرجبکرێت لەپێناو وەرگرتنی مافی خوێندكاران و ڕانەگرتنی خوێندن لە زانكۆكاندا.

‌‎ئەگەر تاوەكو ئەم چەند رۆژە ئەم گرفتە چارەسەر نەكرا بافڵ جەلال تاڵەبانی خۆی پشتیوانی لە خوێندكاران دەكات بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتییەكانیان بە شێوەیەكی مەدەنی.

نووسینگەی ڕۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی پێشتر

سه‌ركرده‌یه‌كى باڵاى داعش له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) تۆتنهام له‌ یارییه‌کی ئاگریندا‌ مانچسته‌ر سیتی کوتا به‌زه‌ویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share