بەرگریی شارستانی بۆ هاوڵاتییان: بەمجۆرە زۆپای نەوت و غاز بەكاربهێنن

بەرگریی شارستانیی سلێمانی هۆشداری دەدات کە هاوڵاتییان بە وریاییەوە جۆرەکانی زۆپا بەکاربهێنن، چونکە لە بچووکترین حاڵەتدا کارەساتی لێدەکەوێتەوە.

بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەی ئەو زۆپایەدا ڕایگەیاندووە، “تکایە هاوڵاتیی خۆشەویست ئاگاداری ئامێری گەرمکەرەوەکەتبە بەتایبەتی ئەوانەی زۆپای غاز بەکاردەهێنن، پێویستە بە بەردەوامی پشکنینی سۆندە و سەرە مونەزەمەکە بکەن تا دووربن لە ڕووداوی نەخوازراو”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “زۆر گرنگە دەرچەیەک لە بەرزیی ماڵەکانتان هەبێت بۆ هەواگۆڕکێ و پاکبوونەوەی هەوای ناوماڵ کە لە ئەنجامی سووتاندنی غاز و نەوت لە ئامێری گەرمکەرەوەی ناوماڵ ڕێژەی ئۆکسجین کەمدەبێتەوە و پێویستە ئامێری هەستیار بە دووکەڵ و غاز لە سەقف یا نزیکی زۆپای غاز جێگیربکرێت تاوەکو لەکاتی لێچوون و دوکەڵدا ئاگادارتانبکاتەوە”.

لە هۆشدارییەکەیدا بەرگریی شارستانیی سلێمانی وتوویەتی، “سەلامەتترین ڕێگا ئەوەیە کە ئامێری گەرمکەرەوەی جۆری زۆپای غاز و نەوت بە داگیرساوی نەهێڵیتەوە لە ژوور و کاتی نوستندا”.

بابەتی پێشتر

سلێمانی بڕی غازی کەمتری بەراورد بە هەولێر پێدەگات

بابەتی دواتر

وێنە.. چەند بەشێكی قەڵای شێروانە نۆژەن دەكرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خەڵاتەكانی كامەران دابەشدەكرێن

ئاژانسی مێترۆگرافی، خەڵاتی كامەران نەجم دابەشدەكات و دوو كەس خەڵاتدەكرێن. لە ساڵیادی بێسەروشوێنبوونی فۆتۆگرافەر كامەران نەجم-دا، ئاژانسی مێترۆگرافی…
Total
0
Share