بانكی ناوەندی رێكارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتەبەر

بانكی ناوەندیی رێكارێكی نوێی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر كە بەبڕوای بەرپرسێكی بانكەكە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت.

لەو بارەیەوە محەمەد یونس بەڕێوەبەری فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، گەشەی ئابوری كاریگەری هەبووە لەسەر قەبارەی داواكارییەكان و ژمارەی ئەو بانكانەشی كە بەشدارن لە پلاتفۆرمی داواكاریی دراوی بیانیدا رووی لە زیادبوون كردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، داواكاری بۆ كڕینی دۆلار لە سەكۆی بانكی ناوەندیی عێراق لە ئێستادا بە رێژەی 155 % بەرزبووەتەوە و پێشتر 42 داواكاری هەبوو لە هەفتەیەكدا، بەڵام ئێستا زیادیكردووە بۆ 1280داواكاری.

ئاشكراشیكرد “لەگەڵ ئەوەی مامەڵەكردن بە دۆلار كەمكراوەتەوە و حكومەتیش كار بۆ بەهێز بوونی بەهای دیناری عێراقی دەكات و دەبێت سەرجەم رسووماتەكانی باج و گومرگ و مامەڵەی فەرمانگەكان بە دینار بێت كە ئەوانەش كاریگەریان لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەبێت”.

بابەتی پێشتر

پیكابێك لەسەر پردێك كەوتەخوارەوە و دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) سالێرنیتانا ئاهەنگی سەرکەوتنی ناپۆلی ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری دێتە هه‌ولێر

شاندێكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح به‌سه‌رۆكایه‌تیی هادى عامری سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، بۆ ‏گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی…
Total
0
Share