هاتوچۆی عێراق: رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 40% کەمیکردووە

بەرپرسێکی هاتوچۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا سەرپێچیکردن و رووداوەکانی هاتوچۆ بە رێژەی 40% کەمیکردووە.

حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق ئەوەی خستەڕوو، ”دوای دانانی سیستمی تەکنەلۆژیای سەردەم و چالاککردنی کامێرای زیرەک لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری رابردوودا لە هەندێک لە چوارڕیان و شەقامە سەرەکییەکان، سەرپێچیکردن و رووداوەکانی هاتوچۆ لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 40% کەمیکردووە و ئەوەش رەنگدانەوەی هۆشیاری و پابەندبوونی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانە بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و یاساکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دیارترین سەرپێچی کە بە کامێرا زیرەکەکان تۆمارکراوە، تیژڕەویی، بەزاندنی هێڵی پیادە، نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێکی سودانی: لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئەمریکا سزا بەسەر عێراقدا ناسەپێنێت

فەرهاد عەلائەدین، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دەرەوە ئەو هەواڵانە رەتدەكاتەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریکا سزا…
Total
0
Share