پەرستاری خۆبەخش نەخۆشخانەیەك بەڕێوەدەبات 

بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لەم قەیرانەدا پەرستاری خۆبەخش نەخۆشخانەی وەفا بەڕێوەدەبات و داوا لە حكومەت دەكات داواكارییەكانیان جێبەجێبكات.

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، لەم قەیرانەدا پەرستاری خۆبەخش نەخۆشخانەی وەفا بەڕێوەدەبات و دوابەدوای پڕبوونی قاوشی مناڵان و زیادبوونی نەخۆش و گومانلێكراوی نوێ بە ناچاریی پلان (B)ی بەكارهێندرا كە بەكارهێنانی نەخۆشخانەی وەفایە و گواستنەوەی هەندێك لە نەخۆشەكان و نیشتەجێكردنی نەخۆشە كە لە ئێستادا هەردوو قاوشی منداڵان و نەخۆشخانەی وەفا نەخۆشی تێدایە و چارەسەر وەردەگرن.

وتيشی، “داوا لە حكومەت دەكەین بەدەم داواكارییەكانمانەوە بێت و لەم قەیرانەی ئێستادا پەرستاری خۆبەخش نەخۆشخانەی وەفا بەڕێوەدەبات”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دادەبەزێت

بابەتی دواتر

هونەرمەند هادی مەحمود كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share