سلێمانی.. لە ساڵی رابردوودا نزیكەی 20 هەزار تۆن گۆشتی سوور بەكاربراوە

بەپێی ئامارێكی كوشتارگەی سلێمانی لە ساڵی 2022دا نزیكەی 20 هەزار تۆن گۆشتی تەندروست رەوانەی بازاڕەكان كراوە.

كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی ئامارێكی لەبارەی ساڵی 2022 بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی کارکردنی ستافی پزیشکیی کوشتارگە لەژێر چاودێری و رێنمایی بەڕێوبەرایەتیی ڤێتێرنەریی سلێمانی، بڕی 19 هەزار تۆن و 860 کیلۆ گۆشتی تەندروست رەوانەی بازاڕەکانی سلێمانی کراوە کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکی شیاو بوون بۆ بەکارهێنان و بە سەرجەم هەنگاوەکانی بەرهەمهێناندا تێپەڕیوون کە لەڕووی پێوەرەکانی پزیشکی ستاندەر بوون.

دەشڵێت، بڕی 82 تۆن و 650 كیلۆ گۆشتی دیكەش لەلایەن ستافی پزیشکییەوە دیاریکراون کە لەڕووی تەندروستی و بەهای خۆراکییەوە شیاو نەبوون بۆ بەکارهێنان و بە رێگەی زانستی لەناوبراون.

هەر لە ئامارەكەی كوشتارگەكەدا هاتووە، بەهەزاران ئۆرگانی لاشەی ئاژەڵی نەشیاو لەناوبراون، سەروو هەزار ئاژەڵی زیندووش رێگەی پێنەدراوە کوشتاری بۆ بکرێت كە هەڵگری نەخۆشی بوون و نێردراونەتەوە بۆ چارەسەر.

لە رووی تیۆریشەوە كوشتارگەی هاوچەرخ 32 وانەی زانستی پێشكەش بە ناوەندە ئەكادیمییە جۆراوجۆرەكان كراوە، هاوكاریی ئەنجامدانی سێ توێژینەوەی زانستیش كراوە.

بابەتی پێشتر

شەش راستیی سەرسوڕهێنەر لەبارەی هیتلەرەوە

بابەتی دواتر

ئەو باوکەی لە هەولێر کچەکەی کوشت خۆی رادەستکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share