بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، بڕیاردراوە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ حكومەت سەرجەم مامەڵە داراییەكانی بكاتە ئەلیكترۆنی و بە دیناری عێراقی مامەڵەكان رایبكرێن و ئەوەش كاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەبێت و بەو هەنگاوانەش بەهای 100 دۆلار دادەبەزێت بۆ 135 هەزار دینار.
لای خۆشییەوە جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا ئاستەمە بەهای 100 دۆلار دابەزێت بۆ خوار 140 هەزار دینار، بەو پێیەی بەشێكی زۆری حەواڵەكان لە رێگای ماستەر كارتەوە دەكرێت و سەرجەم ئەو مامەڵانە بڕە پارەیەك وەكو (عمولە) لە بەرامبەر حەواڵەكاندا وەردەگیرێت ئەوەش وادەكات بەهاكەی لەوەی ئێستا كە هەیە دانەبەزێت.
راشیگەیاند، ئەگەر وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی ناونراوە (عمولە) هاوشێوەی ستانداردە جیهانییەكان بێت و كەمبكرێتەوە ئەوا بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە دەبینێت و چاوەڕواندەكرێت دوای پەسەندكردنی یاسای بودجەی گشتی، بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت بگاتە خوار 140 هەزار دینار.