بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ‏نۆژەنکردنەوە و چاکسازی لە تونێلی پێشڕەودا، لە شەوی 28ی ئەم مانگەوە، بۆ ماوەی ‏چوار شەو تونێلەکە دادەخرێت.‏

ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی هاوڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە، بۆماوەی چوار شەو و لە ‏شەوی 28ی ئەم مانگەوە تا ڕۆژی یەکی مانگی داهاتوو کاتژمێر 8:00ی شەو تا کاتژمێر ‏‏2:00ی بەرەبەیان تونێلەکە دادەخرێت.‏

لەو ماوەیەدا کامێراکانی تونێلەکە پاکدەکرێنەوە و پشکنین بۆ پانکەی هەوابەری تونێلەکە ‏دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا چاکسازی لە گڵۆپەکاندا دەکرێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: خزمەتگوزاریی بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی بڕین و دیاریكردنی شەقام بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share