وەزیری نەوتی عێراق: سۆمۆ ئەركی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم وەردەگرێت

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، بەمزوانە دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە و سۆمۆ ئەركی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم وەردەگرێت.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق گەیشتووەتە دوایین قۆناغەكانی تایبەت بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم.

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكراشیكرد، كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق”سۆمۆ” گرێبەست لەگەڵ ئەو لایەنانە واژوو دەكات كە نەوتی هەرێمی كوردستان دەكڕن و بۆ ئەوەش چاوەڕواندەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا دەست بە هەناردەی نەوتی هەرێم بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی ئەوقاف لەسەر هێرشكردنە سەر مزگەوتێك روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ جێگری سەرۆك وەزیرانی یۆناندا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share