وەزارەتی ئەوقاف لەسەر هێرشكردنە سەر مزگەوتێك روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەسەر هێرشكردنە سەر مزگەوتێك لە شەنگال راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “هێرشی سەر مزگەوتەكەی شەنگال كەسییەوە و پەیوەندیی بە هیچ ئایینێكەوە نییە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی عێراق دەكەین بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەو دۆخە بكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوێنێ پێنجشەممە لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژمارەیەك خێزانی عەرەب بۆ ناوچەكە ئاڵۆزی دروستبووە و بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس هێرشیانكردووەتە سەرحەرەمی مزگەوتی شارەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە توندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژی كردنەوە سەرمزگەوت و هەرناوەندێكی تری ئایینی دەكەین، پێشمانوایە ئەم كارە ناڕەوایە دوورە لە ئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و كوردەواری و هەوڵێكی پلان دارێژراوە بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئایینی لە ناوچەكەدا، بۆیە ھەموو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاساییبكرێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێم جەختیشدەكاتەوە، ئەم جۆرە كردەوانە پلانی كەسین پەیوەندی بە هیچ ئایینێكەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی عێراقی فیدراڵ دەكەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بكەن و بكەرانی رووداوەكە دەستنیشان بكەن و رووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی…
Total
0
Share