وێنە.. لە گەرمیان دەستگیرا بەسەر چوار تۆن رۆنی خراپبوودا

333 سەتڵ رۆن کە بڕەکەی چوار تۆن بووە، بەهۆی خراپبوون و نەشیاوییەوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان بڵاویکردەوە، دەستیانگرتووە بەسەر بڕی 333 سەتڵ رۆنی بەستوودا کە دەکاتە چوار تۆن رۆن.

ئاسایشی گەرمیان رایگەیاندووە، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو رۆنە خراپبوونی بووە کە شیاو نەبووە بۆ خواردن و بەکارهێنان.

ئاماژە بەوەکراوە، لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە ئەو بڕە رۆنە لەناودەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی: لە رۆژانی پشووشدا تیمەکانمان بەردەوام لە ئەرکەکانیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی چالاکی ئەم هەفتەیەی بەشی ئامێرەکانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “تیمەکانی قیرتاوکردن و بەشی ئامێرەکانمان، لە رۆژانی…
Total
0
Share