شیروان میرزا: ئەگەر رێککەوتنی هەرێم و بەغداد جێبەجێبکرێت رەنگە ساڵی داهاتووش کاری پێبکرێت

ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەم رێککەوتنەیی ئێستای هەرێم و بەغداد وەک خۆی جێبەجێبکرێت، رەنگە ساڵی داهاتووش کاری پێبکرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم گرنگە بۆ بڕیاردان لە ناردنی داهاتی نانەوتی، هەروەها زانینی ئەوەی کە ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لە کێڵگە نەوتییەکان بەرهەمدەهێندرێت گەیشتووەتە چەند و بیدەنە کۆمپانیای سۆمۆ، چونکە ئەوە مەرجی بەغدادە بۆ ناردنی مووچە.

وتیشی، رێککەوتنی هەرێم و بەغداد ئەگەر وەک خۆی جێبەجێبکرێت، رەنگە ساڵی داهاتووش کار بە هەمان رێککەوتن بکرێت، بەڵام ئەگەر داهاتی نانەوتی رادەست نەکرێت و نەوت هەناردە نەکرێت، مووچە گرفتی بۆ دروستدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگای موسەننا هۆشداری لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت

فەرمانگەی تەندروستیی موسەننا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە شەش حاڵەت و هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە دەکەین

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایدەگەیەنێت، “بەتوندی هێرشی سەر بارەگایەکی پێشمەرگە ئیدانەدەکەین”. وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە…
Total
0
Share