بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ موسەنا سامەڕائی كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد لەگەڵ موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەبوون، ئاڵنگارییەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و ناوچەكە تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگی و لێكتێگەیشتنی لایەنە سیاسییەكان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات كرایەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا لەبارەی رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بیروبۆچوونیان ئاڵوگۆڕكرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی و موسەنا سامەڕائی جەختیان لەسەر پێویستیی پاراستنی مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و دەستەبەركردنی دادپەروەری لە نێوانیاندا كردەوە، وەكو ئەوەی لە دەستووردا هاتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک درێژکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی درێژکردنەوەی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی راگەیاند. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، ماوەی بەئەلیکترۆنیکردن و…
Total
0
Share