رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بەهۆی نەخۆشییەوە سەرجەم چالاكی و كۆبوونەوەكانی سبەینێی تایبەت بە هەڵبژاردن هەڵوەشاندەوە.
نووسینگەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردراوە سەرجەم چالاکییەکانی تایبەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ رۆژی پێنجشەممە هەڵبوەشێندرێتەوە و هیچ چالاكییەكی تایبەت بە هەڵبژاردن لە رۆژی پێنجشەممەدا بەڕێوەناچێت.
جێی ئاماژە بۆ كردنە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا شەوی رابردوو، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا دۆخی تەندروستی تێكچوو و بەرنامەكە بڕدرا و دوای 15 خولەك گەڕایەوە و داوای لێبوردنی كرد.