بۆ تەندروستیی دڵت لەم خواردنانە دووربكەوەرەوە

زانراوە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ باشترە روو لە خواردنە تەندروستەكان بكەیت، ئەمەش مانای دوورخستنەوەی پیتزا و شیرینی و خواردنە خوازراوە هاوشێوەكانی ناگەیەنێت، بەڵكو باشترە زیادەڕەوییان تیانەكرێت.

ئیلیزابێس كلۆداس، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ دەڵێت، هەندێك كات حەز بە خواردنی ئایس كرێم و پەتاتەی سوورەكراو دەكات، بەڵام هەندێك خواردن هەیە كە بە تەواوی لە سیستمی خۆراكیی خۆیدا لایبردوون بەهۆی مەترسییە تەندروستییەكانیانەوە، ئەوانیش بریتین لە:

كەرە و پەنیر
پێویستە سنوور بۆ چەورییە تێرەكان دابنرێت، چونكە رێژەی كۆلیستڕۆڵی پەیوەندیدار بە نەخۆشییەكانی دڵ زیاددەكەن. باشترە پشت بە چەورییە ناتێرەكان ببەسترێت، ئەوانەی لە سەرچاوەی رووەكییەوەن وەك زەیتی زەیتون و چەرەسەكان.

خواردنی سوورەكراو
خواردنی سوورەكراو بڕێكی زۆر چەوریی تێر و خوێیان تیایە، كە دەبنەهۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
سووركردنەوە دەبێتەهۆی زیادبوونی چەوری لە خواردنەكەدا، جگە لە چڕیی ئۆكسیدی كۆلیستڕۆڵ كە بەهەمان شێوە پەیوەندیدارە بە نەخۆشییەكانی دڵەوە.

سۆسس و گۆشتە دەستكردەكان
ئەو جۆرە خواردنانەن كە لە گۆشتی پیشەسازی و دەستكرد دەهێنرێنە بەرهەم، مەترسیدارن بەهۆی بوونی بڕێكی زۆری ماددەی پارێزەر تیایاندا، دەبنەهۆی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان سەرجەم چالاكییەكانی سبەینێی بەهۆی نەخۆشییەوە هەڵوەشاندەوە

بابەتی دواتر

رۆژانە سێ ملیار كەس فەیسبووك بەكاردەهێنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share