ڤیدیۆ.. بومەلەرزەیەکی بەهێز دوو پارێزگای ئێرانی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلەی ڕێختەر، هەردوو پارێزگای خوزستان و چوارمحال بەختیاری هەژاند و تائێستا زیاتر 10 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

موجتەبا خالیدی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئێران ڕایگەیاند، “تا ئێستا هیچ گیانلەدەستدانێك بەهۆی بومەلەرزەکەوە تۆمارنەکراوە، بەڵام 12 بریندار گەیندراونەتە نەخۆشخانە”.

میدیاکانی ئێران باس لە زیانی ماددی دەکەن لە 10 گوندی نزیک لە بومەلەرزەکە و هەندێک لە خەڵکی ئەو گوندانە بەهۆی ئەوەی لەخەو ڕاپەڕیون لەکاتی ڕاکردنە دەرەوەدا بریندار بوون.

بە وتەی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئێران هەشت کەس لە بریندارەکان بەهۆی ڕاکردن و ترس برینداربوون و چوار کەسی دیکە بەهۆی داروپەرتووی خانووە ڕووخاوەکانەوە برینداربوون.

بەشێک لە زانیارییەکان ئەوە ئاشکرادەکەن، بومەلەرزەکە لە هەردوو شاری “ایذه و کوهرنگ” زیانی زۆری گەیاندووە.

هاوکات قوسیان موقەدەم، سکرتێری گشتیی مانگی سووری ئێرانی ڕایگەیاندووە، “بەهۆی ئەوەی بومەلەرزەکە لەناوچە شاخاوییەکان ڕوویداوە، ئەگەری داڕووخانی بەشێک لە شاخەکان هەیە و داوا لە خەڵکی دەکەین نزیکی شاخەکان نەکەون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌منستی: تاڵیبان چه‌ندین كه‌سی سه‌ر به‌ كه‌مینه‌یه‌كی ئه‌فغانستان كوشتووه‌

ڕێكخراوى لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی “ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ” ئاشكرایكرد، “چه‌كدارانى تاڵیبان چه‌ندین تاوانى كوشتنیان ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌یه‌كی شیعه‌ی ئه‌فغانستان ئه‌نجامداوه‌”. له‌…
زیاتر ببینە

سبەی وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچێتە ئیمراڵی

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، سبەینێ وەفدێكی دەم پارتی بۆ بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان دەچینە ئیمراڵی. رۆژنامەی سەباحی توركی بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی…
Total
0
Share