توێژینەوەیەک: هاوڵاتییەکی عێراقی بۆئەوەی یەک ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە بە مووچەکەی پێویستی بە 154 ساڵە

کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی ئابووری توێژینەوەیەکیان ئامادە کرد، ژمارەی ئەو ساڵانەیان خەمڵاند کە هەر کەسێک پێویستییەتی تاوەکو ملیۆنێک دۆلار کۆبکاتەوە لە وڵاتانی جیهاندا بەپێی مووچەکانیان.

بەپێی توێژینەوەکە، عێراق لە ریزبەندیی 45ـەمین وڵاتانی جیهاندایە، چونکە تاکی عێراقی پێویستی بە 154 ساڵ هەیە بۆ کۆکردنەوەی تەنها یەک ملیۆن دۆلار.

ئابووریناسان پۆلێنبەندیەکەیان لەسەر بنەمای تێکڕای مووچەی مانگانە لە هەر وڵاتێکدا کردووە و ئەمانەی خوارەوە لیستی ئەو وڵاتانەن کە لە پێشەنگی پۆلێنکردنەکەدا بوون:

– سویسرا: 14 ساڵ و سێ مانگ

– سەنگاپوور: 16 ساڵ و 11 مانگ

– لۆکسمبۆرگ: 17 ساڵ و 4 مانگ

– ئەمریکا: 19 ساڵ و 10 مانگ

– قەتەر: 21 ساڵ و 3 مانگ

عێراقیش لە پلەی 45ـەمین وڵاتانی جیهانە و پێویستی بە 154 ساڵ هەیە بۆ کۆکردنەوەی یەک ملیۆن دۆلار بە پارەی مووچەی مانگانە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

بابەتی دواتر

خۆپیشاندان دەستیپێکرد و رێگای سماقوڵی داخرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

لە دوای بەڵێنەکانی سعودیە بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنان ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی. ئەمڕۆ…
Total
0
Share